٢٧ نیسان ٢٠٢٥ - ٢٣:٤٨
Source: Mehrnews
ڕێبەری باڵای ئێران: بەرپرسان کەمتەرخەمی یان ئەنقەست بدۆزنەوە و بدواداچوونی بۆ بکەن

دوابەدوای ڕووداوە ئازاربەخشەکەی ئاگرکەوتنەوە لە بەندەری شەهید ڕەجایی، ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامێکدا وتیان: پێویستە بەرپرسانی ئەمنی و قەزایی هەر کەمتەرخەمییەک یان ئەنڤەستێک ئاشکرا بکەن و بەپێی ڕێساکان بەدوایدا بگەڕێن.

 دوابەدوای ڕووداوی ئازاربەخشی ئاگرکەوتنەوە لە ئێسکلەی شەهید ڕەجایی لە بەندەر عەباس، ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامێکدا وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵە خەمبارەکان، فەرمانی بە بەرپرسانی ئەمنی و دادوەری داوە کە بەدواداچوونی تەواو بکەن بۆ ئاشکراکردنی هەر کەمتەرخەمی یان نیازێک لەم ڕووداوەدا و بە پێی ڕێساکان بەدواداچوون بکەن.

وتیشیان: پێویستە هەموو بەرپرسان خۆیان بە بەرپرسیار بزانن لە پێشگرتن لە ڕووداوە دڵتەزێن و زیانبەخشەکان.

لە کۆتاییشدا دوعای بەخیریان بۆ برینداران کرد و لە خودای گەورە داوای لێخۆشبوونیان بۆ کۆچکردووان و سەبر و ئارامی بۆ خانەوادەی خەمباریان کرد.

زیادیشیان کرد: لە دڵەوە سوپاسی ئەو کەسە بەخشندانە دەکەم کە لە ساتەوەختی پێویستدا ئامادە بوون خوێن ببەخشن بە بریندارەکان.

/

Your Comment

You are replying to: .
captcha